بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣” گۆران خودامورادی خەڵکی ئاوایی “شیان” و دانیشتووی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان ئەم هێزانە ماڵەکەیان پشکنیوە دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .