بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ گوڵاڵە وەتەن دوست پارێزەر و چالاکی مافەکانی ژنان خەڵکی مەریوان و دانیشتووی سنە ، کە لە جەریانی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر کرابوو ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “کەرەمی” بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ، هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای درووست کردن و بەڕێوبردنی گروپ و دەستە و پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی تەعلیقی مەحکوم کراوە .
کۆتاییەکانی خەرمانانی ئەمساڵ ، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم پارێزەرە لە لقی یەکی دادگا بەڕێوە چووە .
ناوبراو لە رێکەوتی "١١ی ڕەزبەری ١٤٠١" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و پاشان لە رێکەوتی "٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢" بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو .
