گومرکی بازرگان ؛ گەڕاندنەوەی 11 شارۆمەندی ئێرانی لە تورکیاوە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی پێنج شەممە “٩ی ئازەری ١٤٠٢” لانیکەم ١١ شارۆمەندی بەندکراو لە بەندیخانەکانی تورکیا لە گومرکی بازرگانەوە بۆ ئێران گەڕێنراونەتەوە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئەم کەسانە کە پێک هاتوون لە ژنێک و دە پیاو لە رێرەوی رێککەوتنەکانی ئێران و تورکیا لە سنووری بازرگانەوە تەسلیمی دامودەزگا ئەمنیەکانی ئێران کراونەتەوە ، بۆ تێپەڕ کرانی ماوەی سزاکانیان بۆ بەندیخانەی ماکۆ و گرتنگە ئەمنیەتیەکانی سوپای پاسداران گواسراونەتەوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئە هەواڵە ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular