هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئاپریلی ٢٠٢٣، پەرهام پەروەری خەڵکی سەقز لە زیندانی گەورەی تارانەوە بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پەرهام پەروەری لەگەڵ نزیکەی ٤٠ زیندانی دیکە لە زیندانی تارانەوە بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.
گواستنەوەی پەرهام پەروەری لە کاتێکدا بوو کە بڕیار بوو دانیشتنی دادگاکەی ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی ئاپریلی ٢٠٢٣ی زایینی لە شوعبەی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بەڕێوە بچێت.
پەرهام پەروەری، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی "موزەفەر پەروەری و سروە سووزەنی"، ئەندازیاری میکانیک و قارەمانی مەلەوانی، ڕۆژی دووشەممە "١١ی ڕەزبەری ١٤٠١" لە کاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستگیرکرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە "١٨ی ڕەزبەری ١٤٠١"دا لە دادگای ئەڤین حوکمی موحاربەی پێ دراوە .