گواستنەوەی لانیکەم ٨ زیندانی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە بۆ ژوری تاکەکەسی

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا گەشتوە ؛ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی مارچی ٢٠٢٣، لانیکەم هەشت زیندانی بە ناوی”سەعیدگراوەند,حسێن مەنسوری,سەمەدگراوەند و شەهاب مەنسوری” کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکە گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکسی , ناوی ئەم چوار کەسە بو هاوکارانی هانا ئاشکرا نەبوە.

گواستنەوەی ئەو زیندانیانە نیگەرانیی لە ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان زیاتر کردووە و بنەماڵەکانیش لەبەردەم دەرگای زیندان کۆبوونەتەوە و داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان کردووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular