گواستنەوەی شەش بەندکراوی مەحکوم بە سزای سێدارە بۆ زیندانی ژوڕی تاکەکەسی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە’ ١٥ی مارسی ٢٠٢٣، لانیکەم شەش بەندکراو کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی دەریا لە ورمێ گوازراونەتەوە.

ناوی ئەو زیندانیانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

عەشیر (فروهەر) عەباس نەژاد،  ٤٠ ساڵە ، کوڕی ڕەشید و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی ئآوای گوجار ی  ورمێ، محیئەدین ئیبراهیمی، ٤٣ ساڵە، کوڕی محەممەد، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە، خەڵکی ئاوای "ئەلکاوی"یە شنۆ و وەفا هەنارە و نەسیم نەمازی و کامەران هەنارە و حەسەن عومەری"

RELATED ARTICLES

Most Popular