هانا: رۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی شاپوور مرادی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” لە ناوچەی سنە، پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ – (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی غەفووری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ شاپوور مرادی لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە ئەم شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.