هانا: ڕۆژی شەممە”٢١ی ژانوییەی٢٠٢٣”دوو هاووڵاتی بۆ جێ بەجێکردنی ماوەی حپس بۆ زیندانی بوکان گوازرانەوە.
هاوکارانی هانا ناوی ئەو دوو هاووڵاتییەیان، بە ناوەکانی "محەمەد کەریمی خوا" خەڵکی بوکان و "ئیسماعیل کەریمی"، ٤٤ ساڵە و خەڵکی ئاوای "شۆڕجە" و دانیشتووی میرئاوای بوکانیان ڕاگەیاندووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ محەممەد کەریمی خوا و ئیسماعیل کەریمی پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی بوکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ "پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی حکوومەتی ئێران" بە ٢٧ مانگ بەندکران مەحکووم کرابوون.
پێویستە بگوترێ، ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی پێنجشەممە "١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢" لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵە تایبەتەکانیان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی بوکان گواستراونەتەوە.
