بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی مەی ٢٠٢٣، دوو بەندکراوی بەلووچ بە ناوەکانی “ئەشکان سۆهرابی” کوڕی خەسرەو و “ئاریا پەرویزی” کوڕی جومعە خەڵکی ناوچەی جازمووریان، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی لە زیندانی شاری “کەهنووج” کران .
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم دوو زیندانییە بەلووچانە لە کۆتایی ساڵی ۹۸ بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.