بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ هەینی” ١٦ی دیسەمبری٢٠٢٢، دوو برا بە ناوەکانی “مەهدی خەلیفانی” ٢٤ ساڵە و “هادی خەلیفانی” ٢٨ ساڵە ، کوڕی محەممەد و خەڵکی شنۆ ، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزران.
بە پێی ئەم هەواڵە، ئەم دوو برایە لە کاتی پەیوەندییەکی کورتدا بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە کە لە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو برایە لە" ١ی دیسەمبری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵە تایبەتی خۆیان دەستبەسەرکراون.
