گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی شەممە “١٨ی سەرماوەزی١٤٠٢” بەندکراوێک بە ناوی “فەرزاد گوڵ محەممەدی” تەمەن ٣٢ساڵ خەڵکی ئاوایی “پاڵنگانی” کامیاران ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی سنە گواسراوەتەوە .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کراوە و پاشان لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدرانی بەسەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular