بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : کەیوان رەحیمی چالاکوانی کۆمەڵایەتی و چالاکی میدیایی خەڵکی سەقز ، لە لایەن لقی یەکی دەدگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی قازی “موجتەبا غەفاری” بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژێ حکومەت” بە ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە و سزاکە لە ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەر بە فەرمی پێی ڕاگەینراوە .
کەیوان رەحیمی تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی شاری سەقزە .
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵانی ١٤٠٣ ، ناوبراو لەگەڵ براکەی بە ناوی "کامران رەحیمی" لە بەردەم دادگای شۆرشی سەقز ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوبوون کە
کامران رەحیمی پاش چەن کاژێرێک ئازاد کرا و کەیوان رەحیمیش پاش دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
کەیوان رەحیمی پێشتر لە رێکەوتی "١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو .
هەر وەها ناوبراو لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠" ، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی" لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە بە ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درابوو .