کورش شەریف پوور بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمرۆ شەممە “٢٣ی پووشپەڕی ٢٠٢٤” کورش شەریف پوور ، شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە پاش دە ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا .

کورش شەریف پوور خێزاندار باوکی دوو منداڵ خەڵکی ئاوایی رەشیدئاوا و دانیشتووی دیواندەرە  رۆژی پێنج شەممە "١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و پاشان هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان بردبووە ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیبوو . 
 شایانی باسە ئەم شارۆمەندە پاش دەستبەسەر کران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی شارامفەری سنە ڕاگوێزرا و پاشان بۆ بەندیخانەی دیواندەرە ڕاگوێزرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular