هانا: ڕۆژی چوارشەممە” ١٧ی ئابان ۱٤۰۱ی هەتاوی_
٨ی نۆڤامبر ۲۰۲۲ی زایینی” هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەردلان قاسمی” خەڵکی گیلانغەرب، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە؛ لەکاتی نووسینی درووشمدا، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە تەقەی لێکرا و ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی.
