کاوە کەریمیان  چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان سزای زیندانیکرانی بە سەردا سەپێنرا

هانا : رۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢ کاوە کەریمیان چالاکی ژینگە پارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوان ، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “رێکلام لە دژی حکومەت و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێنراوە .

ناوبراو لە رێکەوتی "١٠ی سێپتێمبێری 2023" لەگەڵ ٣١ چالاکی ژینگە پارێزی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراو و لە کۆتایدا ڕۆژی شەممە "١٤ی ئۆکتۆبری 2023" بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular