هانا: رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، دوو چالاکی فەرهەنگی بە ناوەکانی محەممەد پەرویزی و سیروان مرادی چالاک و شاعیر، خەڵکی ئاوایی “ئەلک” لە ناوچەی کامێران لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراون.
شایانی باسە هێزەکانی حکومەت لە کاتی گرتنی ئەم دوو شارۆمەندە ئەشکەنجە و ئازاری زۆریان داون.
جێگای ئاماژەیە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.