هانا: شەوی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ئێحسان فاتحی و زانیار سەبووری خەڵکی کامێران لە خۆپیشاندانی جەماوەری نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئێحسان فاتحی و زانیار سەبووری لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە خۆپیشاندانی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.