کامیلا هانسین، نوێنەری پارتی سەوزی سوید لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک، کەفالەتی سیاسیی چوار زیندانیی سیاسی کورد: پژمان فاتحی، محەممەد فەرامەرزی، موحسین مەزلوم و وەفا ئازەرباری گرتە ئەستۆ.
ئەم بابەتەی خوارەوە وەرگێڕانی قسەکانی کامیلا هانسینە:
ئێران جگە لە چەوساندنەوەی ژنان و منداڵان، دەیانکوژێت.
یەکەم حوکمی ئێعدام جێبەجێ کرا و ژمارەیەکی زۆر لە گرتە ویدیۆییەکانی دانپێدانانی زۆرەملێ دەستبەسەرکراوان بڵاوکرانەوە، ئەمەش ڕوونە کە ئەوان بە ئەشکەنجەدان ناچار بوون ئەو دانپێدانانە ئەنجام بدەن و پێویستە دژ بەم هەڵسوکەوتەی کۆماری ئیسلامی کاردانەوەی جددی بەرامبەریان بکرێت . من و زۆر کەسی وەک من دەمانەوێت بزانین بارودۆخی ئەو چوار زیندانییە سیاسییە چییە و دڵنیابین لەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە.
