بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ مورتەزا سەیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران ، لە لایەن دادگای شۆڕش لە شەهریار بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شەهریار بە سەرۆکایەتی قازی "بەهرام پەناهی" بە تۆمەتی "پێک هێنانی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمار کردنی ماوەی دەستبەسەر کردنی پێشوویی سزا درا و سزاکەش ڕۆژی شەممە "٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣" بە فەرمی پێی ڕاگەینراوە .
کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کرێکاریە لە رێکەوتی "٦ی گوڵانی ١٤٠٢" لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شەهریار بەڕێوە چوو .
مورتەزا سەیدی ڕۆژی هەینی "٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شەهریار دەستبەسەر و پاشان لە رێکەوتی ١٩ی گوڵانی هەمان ساڵ ، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرابوو .