بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “فەیزوڵڵا شادی” تەمەن ٤٨ ساڵ خێزاندار خەڵکی ئاوایی “کاوانە” و دانیشتوویی کامیاران ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی چوونەتە شوێنی کاری ئەم شارۆمەندە دەستبەسەریان کردووە و پاشان بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ پاش دستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە هێزەکانی حکومەت شوێنی کارەکەشیان داخستووە و پڵۆمپیان کردووە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .