ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە پیرانشار گەیشتە سێ کەس

هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە “١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پیرانشار ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

ناسنامە ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "واحد ئەبوبەکری" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "کندرە"ی پیرانشار سەلمێنراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە "١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی سلێمان چوپانی خێزاندار باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی گرداسەی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا . 
هەروەها شەوی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ شارۆمەندێک بە ناوی سەعدون شەریفی خەڵکی ئاوایی گرداسەی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular