ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە شاری دیواندەرە گەیشتە ٨ کەس

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە سەروبەندی دووهەمین سەڵوەگەڕی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی ، دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی هەینی "٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "زانیار مورادی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی عەتا و "پدرام مەحمودی" تەمەن ٢٥ ساڵ هەر دووکیان خەڵکی دیواندەرە ، کاژێر ١٠ی شەو لە کاتی گەڕانەوەیان لە کار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جادەی ساحلی دیواندەرە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان کراوە و پاش ئەم ڕووداوە هەردووکیان لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

شایانی باسە لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا شەش شارۆمەندی دیکەی خەڵکی دیواندەرەش دەستبەسەر کراون و بۆ بەندیخانەی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزراون لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم دوو شارۆمەندە لە کۆی گشتی ٨ شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە بەبێ فەرمانی دەستبەسەر کردن و بەڵگەی یاسایی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular