هانا: ڕۆژی سێشەممە”١٤ی فێوریەی٢٠٢٣” کەسایەتیەکی ئایینی کورد بە ناوی ماموستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی، ئیمام جومعەی ئاوای (مەراغانی) سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ,کە مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی لە کاتی یارمەتیدانی بوومەلەرزە لێدراوانی خۆی لە ورمێ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
