بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی نڤامبڕی٢٠٢٢، کچێکی گەنج بە ناوی “مۆبینا بۆکایی”، تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لە نازی ئاوای تاران لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
