ڕفاندنی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئیران

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا: هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعید پوورماسبی”، ۳۴ ساڵە خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی سێشەممە"۱۴ی فێوریەی ۲۰۲۳، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "حسەین باپیروند" ۳۳ ساڵە، سەعدوڵا ئایینی ۲۴ساڵە و فەرشاد ئایینی ۲۹ ساڵ خەڵکی دێولان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular