ڕفاندنی چالاکوانی ژینگەپارێزی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی پێنجشەممە”١٩ی ژانوییەی٢٠٢٣، فروتن گۆرگانی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی ئەم هاوڵاتیە و دەستبەسەر و بۆ شوێنکێ نادیار ڕایانگوێزا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی حکومەت ماڵی فروتن گۆرگانییان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەودا گرتووە، لەنێویاندا مۆبایلی ناوبراو و هاوسەرەکەی.

RELATED ARTICLES

Most Popular