بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێ شەممە”٢١ی فێوریەی ٢٠٢٣، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەفشین ڕەسووڵی ٢٧ ساڵە کوڕی ڕەحمان، محەمەد فەرەجی ٢٠ ساڵە کوڕی حەمزە و ڕەزا محەممەد ڕەزا ٢٠ ساڵە، کوڕی کەرەم، خەڵکی بوکان، لەلایەن هێزە کانی ئیتلاعاتی ئیران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
