بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی”١٣ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد یوسفی” کوڕی سەید ئەسعەد و خەڵکی شاری بوکان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە ؛ کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە، هێزەکانی حکومەت محەممەد یوسفی یان لە شوێنی کارەکەی باوکی ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئاماژەپێکراو، بۆ زانینی چارەنوسی ناوبراو تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەبارەی چارەنووسی و هۆکاری دەستگیرکردنی لە بەردەست دا نییە.