بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە”١٧ی ژانوییەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەسعوود قادری”٤٤ ساڵە، کوڕی حوسێن و خەڵکی بوکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزەکانی ئیتلاعات کاتژمێر ۶ی سەرلەبەیانی بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو ، دوای پشکنینی ماڵەکەیان ڕفاندویانە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە بگوترێ، هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان بەسەر تەلەفۆنی مەسعوود قادری و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە.
