هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٠ی فێوریەی ٢٠٢٣” سەید حسام نەجوی ٣٩ ساڵە, خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزەکانی حکومەت سەید حسام نەجوی لە شوێنی کارەکەی و بێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم هاوڵاتییە نییە.
