بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ “یەکشەممە، ٢١ی مەی ٢٠٢٣”، هاووڵاتییەک بە ناوی “هێژا ئومیدی” ٣٥ ساڵە، خەڵکی شاری مەلەکشای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەک، ناوبراو لەلایەن سەرنشینانی دوو سەمەندی سپی هێرش کراوەتە سەری و ڕفێندراوە.
هێژا ئومیدی چالاکی فەرهەنگی کورد و خاوەنی بڕوانامەی ئەڕشەدی علووم سیاسی کە ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" لەلایەن بەکرێگیراوانی ئەمنیەوە دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ناوبراو و هۆکاری دەستبەسەرکردنی نادیارە.
