بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە: ڕۆژی پێنجشەممە”٢٩ی دیسەمبری٢٠٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرەیدون عەزیزی” ٣٠ ساڵە، کارمەندی ئیدارەی کارەبا و دانیشتووی شاری ئاساولەی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هێرشیان کردە سەر شوێنی کارەکەی ئەم هاوڵاتییە لە بەشی کارەبا و دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیارڕایانگوێزا.
