هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”نەجمەدین وەیسی”، برا گەورەکەی شەهید “بەهادین وەیسی” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی جەوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران لە شەوی کوژرانی براکەی لە لایان هێزەکانی سپای پاسداران بڕیندار و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە گوشاری زۆریان لەسەر بوو بۆ ئەوەی شەوانە بە نهێنی تەرمی بەهادین وەیسی بنێژن، تا کوڕە گەورەکەی ئەم بنەماڵەیە ئازاد بکەن.
هەرچەندە تەرمی ئەم شەهیدە شەوانە و بە نهێنی بەخاک سپێردرا.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی نەجمەدین وەیسی لەبەردەستدا نییە.
