بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ ڕۆژی شەممە ٤ی مارچی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک ٢٨ ساڵە بە ناوی “مێهدی جەمشیدی” کرێکاری بیناسازی خەڵکی کرماشان لە پەیوەند لەگەڵ بەشداری کردن لە کۆبوونەکە ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردە لەم شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا .
پێویستە بگوترێ، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە و دوای پشکنین دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتی ئەم هاووڵاتییەیان گرتوە .
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو، لە ئارادا نییە.