بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە”٦ی دیسەمبڕی٢٠٢٢”میرمنداڵێک بە ناوی “سیاوەش ئەمینی” ١٦ ساڵە، کوڕی ڕەحیم خەڵکی رەبەتی سەردەشت،لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندرا.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە سەرکوتگەرەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و ڕفاندیان وبۆ شوێنێکی نادیارڕایانگوێزا.