بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی”٧ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەهەن خوسرەوی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کیمیابارانی قوتابیان و قوتابخانەکان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نییە.