ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە”١ی ژانویەی ٢٠٢٣” هاووڵاتییەک بە ناوی”موختار سەعیدی” خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە جل ئاساییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە "٣١ی دیسەمبری٢٠٢٢"، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "سامان محەممەدی" خەڵکی سنە، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی"٣٠ی دیسەمبری٢٠٢٢، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "حەمید گلیم پۆش"شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێز خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەو هاووڵاتیانە لە بەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular