هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ژانویەی۲۰۲۳”دوو چالاکی مەدەنی لە بانە ، کە برا بوون، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیران ڕفێندران.
هاوکارانی هانا ناوی ئەو دوو برایەیان، "عەبدوڵڵا و ئەسعەد مستەفایی" پشتڕاستکردەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ عەبدوڵڵا مستەفایی، خاوەنی چایخانە بە بیانووی کڕینی چای وشک شوێنی کارەکەی بە جێهێشتوە ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ڕفێندرا، دواتر ئەسعەد بە بیانوی ئەوەی براکەی شەری کردوە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
