بە وتەی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە”١٣ی فێوریەی ٢٠٢٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “دانیال زەندی فەر”٢٠ ساڵە و “زانیار توانا” ٢٥ ساڵە خەڵکی ئاوای سەردۆشی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیانە و ڕفاندیان و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار.
