بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە: ڕۆژی سێشەممە”١٤ی فێوریەی ٢٠٢٣، ژن و مێردێک بە ناوی “عەزیم یادگاری، ٤٣ ساڵە و سەفورا مەلەکی” خەڵکی دێولان ، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم هاووڵاتیانە بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا لە ماڵی خۆیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێنراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.