هانا: ڕۆژی سێشەممە”۳ی ژانویەی۲۰۲۳” شیلان ڕەشیدزادە، خوێندکاری ژمێریاری، لە پەیام نووری سەقز، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆی سەقز بوو، کە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ئێستا هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنووسی سەرکەوتوو نەبوون.
