هانا: ڕۆژی شەممە”٢٧ی دیسەمبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “نیلوفەر نەجەفپوور” خوێندکاری بەشی ژینگەی زانکۆی کوردستانی سنە تەمەن ٢٢ ساڵە و دانیشتووی خورەم ئاوا، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن :کە ناوبراو لە بەردەم نوستنگەی فریشتەگان لە شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت :کە ئەو ناوبراو نەخۆشی (m.s) بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر باری جەستەیی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
