هانا: ڕۆژی چوارشەممە”١٨ی ژانوییەی٢٠٢٣” ڕەفیق سەلیمی” لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی نڤەمبری٢٠٢٢، لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەریدا لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی "فواد سەلیمی" لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. پاشان ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ژانوییەی٢٠٢٣، فەواد سەلیمی بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیار تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
