ڕاگوێزرانی”مەسعودحاجی زادە”بەندکراوی سیاسی لە ژوری تاکەکەسی بۆ بەشی ناوەندی بەندیخانەی ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی ژوئن ۲۰۲۳، مەسعوود حاجی زادە، زیندانیی سیاسیی کورد، پاش ١٠ ڕۆژ لە ژوری تاکەکەسی، بۆ بەندی گشتیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

مەسعوود حاجی زادە لە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ۶ی ژوئنی ۲۰۲۳، لە ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی، تۆمارکردنی دۆسیەی نوێ و نەناردنی مۆڵەتی پزیشکی، مانی لە خواردن گرت.

کاربەدەستانی زیندانی کۆماری ئیسلامیی ورمێ دۆسیەیەکی نوێیان لەدژی ئەم زیندانییە سیاسییە ئامادە کردووە و بە ئیفادەی چەند زیندانییەکی تاوانی مەترسیدار ڕەوانەی سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی کردووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular