ڕاگوێزانی هاووڵاتییەکی ژن بۆ بەندیخانەی سنە

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو، سوهەیلا مۆتلاعی هاووڵاتیی خەڵکی دێولان کە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستبەسەر کرابوو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمە ی بۆ بەندی ژنانی زیندانی سنە ڕاگوێزرا.

بە پێی ئەم  ڕاپۆرتە کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نێردراوە، باس لەوە کراوە: سۆهەیلا مۆتلاعی کە بۆ جاری دووەم لە ٢١ی ئابانی ئەمساڵدا دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری دێولان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان، سەرپێچی لە یاسا ، ئاڵوزی بیروڕای گشتی، چالاکیی دژ بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی نەزمی گشتی بە کۆی گشتی بە ٥٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

هەروەها لە حوکمی دادگادا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لانیکەم ١٨ مانگ لە حکومی  دەرچوو جێبەجێ بکرێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular