ڕاگواستنی لوقمان پێشیار و حەسەن مەردانی بۆ زیندان بە بەمەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکانیان

هانا : لوقمان پێشیار و حەسەن مەردانی دوو شارۆمەندی خەڵکی بۆکان کە پێشتر  لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوویی بۆکان بە تۆمەتی “ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” هەر کامەیان سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو ، ڕۆژی سێشەممە “١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکانیان بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزران .

ئەم دوو شارۆمەندە ڕۆژی پێنج شەممە "19ی گەلاوێژی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر ، هەر کامەیان و بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular