ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ رۆژی شەممە ٢٨ی مارسی ٢٠٢٣ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی زیندانی سیاسی کورد سۆهەیلا حجاب بیدسۆرخی بەم شێوەیەی خوارەوە ئامادە کردووە.
زیندانییەکی سیاسی ژن بە ناوی "سۆهەیلا حجاب بیدسۆرخی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، پارێزەر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و خەڵکی کرماشان، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "مقیسە" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژ بە سیستەم"، " تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگەی ئاژاوەگێڕی، "پێکهێنانی گروپێک بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان" و "داواکردنی ڕیفراندۆم و گۆڕینی قانوونی ئەساسی" سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا ، کەدەتوانرێت بە جێبەجێکردنی مادەی ١٣٤ی یاسای کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی ٥ ساڵ جێبەجێ بکرێت.
ڕۆژی شەممە ١٤ی مارسی ٢٠٢٠، سۆهەیلا حجاب بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ ملیارد تمەن، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا.
پێویستە وەبیری بخەینەوە کە ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ژانویەی ٢٠١٩ لە شاری شیراز دەستبەسەر و دوای تێپەڕین بە ئیجرائاتەکاندا سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراو "۲۶ مارسی ٢٠١٩" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستگیرکرا و بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.
شایانی باسە، سۆهەیلا حجاب، بە بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی لە ناو زیندانەکەوە، ڕوونی کردەوە کە لە لایەن بەرپرسانی زندانەوە ، بەبێ هیچ ڕوونکردنەوە و هۆکارێک، لێیانداوە و لەسەر قیری شەقامەکە ڕایانکێشاوە و دوای لێدانەکەش، بە ڕوخسارێکی خوێناوی و بێ پێڵاو و دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەک.
بە وتەی ناوبراو، جگە لە هەڕەشەی لابردنی جەستەیی، لە لایەن لێکۆڵەرەوە هەڕەشەی لێکراوە کە ئەگەر پابەند نەبێت بە هەڵوێستەکەیەوە، تۆمەتی هەڵگرتنی چەک بە پەروەندەکەیەوە زیاد دەکەن.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سپتامبری ٢٠٢١ جارێکی دیکە مانی لە خواردن گرت، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە "نەبوونی مافی مووڵەتی پزیشکی".
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی مارسی ٢٠٢٢ لە بەشی چاکسازی ژنانی زیندانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کرماشان لە لایەن ئەفسەرانی زیندانەوە بە توندی لێیدرا.
