ڕاپۆرتی ھانا لە سەر بارودۆخی بەندکراوان لە زیندانی ورمێ 

بە پێی ھەواڵێک کە لە لایەن ھاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا بە دەستمان گەیشتووە، پۆلیسی ئیدارەی ئەمنییەتی ئیتڵاعاتی ورمێ دەستی داوتە لێپرسینەوە لە بەندکراوان لە نێو زینداندا. 

زیاتر  لە ٢٥٠ کەس لە شارۆمەندانی ورمێ  و دەروبەری و ھەروەھا ٧٠ کەس لە شارۆمەندانی خەڵکی شنۆ ئێستاکە لە بەندی پەزیرش و لێپرسینەوەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ‌دا بەند کراون.

بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان کۆمەڵێکی زۆر لە دەستبەسەرکراوانیان بۆ زیندانی ئەلمەھدی سپاە لە سەر رێگەی شاری تەورێز گواستوتەوە.

بە پێی ئەم ھەواڵە ھونەرمەند پەیمان بە ھۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی تووشی نەخۆشی سەرع بووە و بارودۆخی تەندروستی لە مەترسیدایە.
شایانی باسە کە ھونەرمەند حەسین میلان لە نێوانی دەستبەسەرکراواندا بینراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular