بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ چوار چالاکی سنفی مامۆستایانی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “تەحسین مستەفا ، سەیوان سلێمانی ، ئارام قادری و ئارام محەمەدی” لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” هەر کامەیان بە چاوار مانگ بەندکران سزا دراون .
سزای ئەم چوار چالاکی سنفیە بە ماوەی دوو ساڵ تەعلیق کراوە .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت ئەم چوار شارۆمەندە لە رێکەوت "٢٦ جۆزەردانی ١٣٠١" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون .