چوار شارۆمەندی دەستبەسەر کراو لە زیندانی ناوەندی ئیلام مانیان لە خواردن گرت 

بە پێی ئەو راپۆرتەی بەدەستمان گەیشتووە : چوار شارۆمەندی دەستبەسەر کراو بە ناوەکانی ناسر رەزای ، وەحید چاوران ، محەممەد حوسێن حاسڵی خەڵکی ئابدانان و دکتۆر بە ختیار محەممەد زادە خەڵکی دەرەشار ، لە رۆژی یەکشەممە ٣ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ بۆ نارەزایی دەربڕین لە بەرامبەر درێژەی دەستبەسەر و دۆخی خراپی رۆحی و فیزیایی وەحید چاوران لە زیندانی ناوەندی ئیلام مانیان لە خواردن گرت 

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم چوار شارۆمەندە بە دووراندنی لێویان لە چوارەمین رۆژی مانگرتندان

شایانی باسە ناسر رەزای لە رێکەوتی ٢٢ ی مەی ٢٠٢٣ پاش بانگهێشت و رۆیشتنی بۆ دادگای دێهلۆران دەستبەسەر کراوە 
محەممەد حوسێن حاسڵی رۆژی چوارشەممە ٢٦ ی ژوەنی ٢٠٢٣ بە توندوتیژی و بە بێ بەڵگەی قەزای لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

لە کۆتایدا رۆژی سێ شەممە ٢٩ ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ دکتۆر بەختیار محەممەد زادە مدیری دەرمانخانەیک لە دەرەشار پاش بانگهێشت کردن بۆ وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئیلام دەستبەسەر کرابوو 

RELATED ARTICLES

Most Popular